ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی ساردی باران و به‌فر بارین ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه، هاوكات له دوێنێ شه‌وه‌وه شه‌پۆڵیكی چڕی به‌فر و باران بارین ناچه‌ی سیده‌كانی گرتووه‌ته‌وه و به جۆرێك كه له نێو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان 10 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
هاوكات له رێگای سه‌ره‌كی نێوان سۆران سیده‌كان له دوێنێوه تاكو ئه‌مڕۆ زیاتر له بیست سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای كاركردنی به‌رده‌وامی تیمه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی رێگا‌و بان، به‌ڵام هاووڵاتیان له هاتووچۆ كردن به‌و رێگایانه ئاسته‌ن گیان بۆ درووست بووه.
ئه‌مساڵ چه‌ندین شه‌پۆڵی باران و به‌فر بارین ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی گرتوه‌ته‌وه، وةك جوتیارانیش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌م شه‌پۆله باران و به‌فر بارینه سوودی یه‌كجار زۆری بۆ كه‌رتی كشتووكاڵی و هه‌روه‌ها بوژانه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.