Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 12:25

گۆڕێکی بەکۆمەڵی کوردانى ئێزدیی لە موسڵ دۆزرایەوە

تەرمی 23 هاوڵاتی تێدایە
کوردستان TV
100%

گۆڕێكی بەكۆمەڵی دیكەی كوردانى ئێزدیی لە پارێزگای موسڵ دۆزرایەوە، كه‌ تەرمی 23 هاوڵاتی تێدایە كە لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستى داعشەوە كوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوادا هاتووە، كە هێزەكانیان لە نزیك ناوچەی محەلبیەی ڕۆژئاوای موسڵ، گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئێزدییەكانیان دۆزیوەتەوە، كە پێشتر لەكاتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.

ئاماژە بەوەش دراوە ، كه‌ گۆڕە بەكۆمەڵەكە تەرمی 23 هاوڵاتی تێدایە و سەرجەمیان هاوڵاتی كوردى ئێزدیین.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەدوای ئازادكردنەوەی موسڵ و ناوچەكانی دیكەوە لەدەست ئەو چەكدارانە، هەتا ئێستا زیاتر لە 60 گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان دۆزراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.