رۆژی هه‌ینی چه‌كدارانی تاڵیبانی ئه‌فغانستان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوبه‌شی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكا و دوای 16 كاتژمێر پێكدادان له نێوانیان ده‌یان كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون و برینداربوون.
ئه‌م بنكه‌یه له ناوچه‌ی شورابی ویلایه‌تی هێلمه‌نده له باشووری ئه‌فغانستان و هێرشه‌كه‌ش كاتژمێر 2 سه‌ر له به‌یانیی رۆژی هه‌ینی 1ـی مارس ئه‌نجامدراوه و به وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان تیایدا 20 چه‌كداری تاڵیبان كوژراون كه 8 له‌وان خۆكوژ بوون، هه‌روه‌ها ئه‌م وه‌زاره‌ته ئاماری سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌فغانستانیشی 23 كه‌س راگه‌یاندووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه قاری یوسف ئه‌حمه‌دی وته‌بێژی باشووری ئه‌فغانستانی گروپی تاڵیبان ده‌ڵێت: ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌فغانستان زیاتر له‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌م وڵاته باسی كردووه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكیش كوژراون.
تا ئێستا هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م هێرشه هیچ هه‌ڵوێسیتان نه‌بووه، به‌ڵام دێیڤ باتڵه‌ر وته‌بێژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له تویتێكدا نووسیویه‌تیی ئه‌م هێرشه به‌ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.