Erbil 38°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 13:17

حزبوڵڵای لوبنان توڕه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌ریتانیا نیازی هه‌یه‌ ناوی ئه‌م گروپه‌ بخاته‌ لیستی رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان

حزبوڵلا: په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بڕیاره‌ سووكایه‌تییه‌ به‌ هه‌ست و سۆز و خواست و بڕیاره‌كانی هاوڵاتییانی لوبنان
کوردستان TV
100%

گروپی حزبوڵلای لوبنان زۆر تۆڕه‌یه‌ له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا كه‌ رایگه‌یاندووه‌ به‌نیازه‌ هه‌ردوو لقی سه‌ربازیی و سیاسیی ئه‌م گروپه‌ بخاته‌ نێو لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان و رێبه‌رانی گروپه‌كه‌ش ئه‌مكاره‌ سووكایه‌تیی به‌ هاوڵاتییانی لوبنان وه‌سفده‌كه‌ن و پێیانوایه‌ ئه‌مه‌ ئاشكرای ده‌كات به‌ریتانیا پێڕه‌وی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی حزبوڵڵادا كه‌ رۆژی هه‌ینی 1ـی مارس له‌ به‌یروت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ نووسراوه‌: حزبوڵڵا بزوتنه‌وه‌یكی به‌رگرییه‌ له‌ دژی داگیركاریی ئیسڕائیل  و هه‌روه‌ها هێزێكی جه‌ماوه‌ریی و سیاسییه‌ كه‌ چه‌ندین نوێنه‌ری له‌ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی لوبناندا هه‌یه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌: حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بڕیاره‌ سووكایه‌تیی كردووه‌ به‌ هه‌ست و سۆز و خواست و بڕیاره‌كانی هاوڵاتییانی لوبنان، چونكه‌ ئه‌وان حزبوڵڵا به‌ هێزێكی سیاسیی و جه‌ماوه‌ریی ده‌زانن و ده‌نگیانداوه‌ به‌وه‌ی بچێته‌ ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی لوبنان.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.