Erbil 38°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 14:12

له‌دهۆک پاڵه‌وانێتی کاراتێی یانه‌کانی عێراق ده‌ستی پێکرد

له‌سه‌ر ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان
کوردستان TV
100%


له‌ شاری دهۆك، ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و یاریزانانی ئۆڵۆمپی ده‌ستی پێكرد

 پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ به‌شداری سه‌دو هه‌شتا یاریزانی كوڕو كچی هه‌ژده‌ یانه‌ له‌ هۆڵی وه‌رزشی داخراوی یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ یه‌كێتی ناوه‌ندیی كاراتێی عێراق به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لقی یه‌كێتی كاراتێی دهۆك سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌ ململانێكانی یه‌كه‌م ڕۆژیشدا

 یاریزانانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی باشیان له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان به‌ده‌ستهێنا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی و ئامێدی و هه‌ڵه‌بجه‌و زێره‌ڤانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ كردووه‌ -
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.