یانه‌ی فولهامی ئینگلیزی به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری ڕاهێنه‌ری ئیتالی كلاودیۆ رانیری بوو به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه
له‌مباریه‌وه پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی فولهام له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی بۆكردوه یاریزانی پێشووی یانه‌كه سكۆت باركر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رابه‌رایه‌تی تیپه‌كه ده‌كات له‌شوێنی رانیری، ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی فولهام له‌خولی ئینگلیزی پاشه‌كشه‌ی زۆری كردوه به‌جۆرێك له‌كۆی هه‌شت یاری رابردووی له‌حه‌وت یاری دووچاری دۆراندن بووه
رانیری له‌گه‌ڵ فولهام له‌كۆی شازده یاری ته‌نیا دوانزه خاڵی بردۆته‌وه له‌ئێستادا له‌خانه‌ی پێش كۆتایی ریزبه‌ندیه، لای خۆیه‌وه رانیری نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆی له‌به‌رامبه‌ر رۆیشتنی له‌یانه‌كه راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین لهبونیاتنانهوهیهكی ته‌ندروست له‌ده‌ستپێكی ركابه‌ریه‌كان،
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.