جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد کە بڕە پارەیەک لە بودجەی فریاکەوتنی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی زیانلێکەتووی رواندز و چۆمان و سۆران تەرخاندەکرێت.
بهپێی ههواڵێكی نووسینگهی راگهیاندنی د.بهشیر حهداد، جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی لافاو لە رواندز و چۆمان و سۆران، رایگهیاندووه: لە 18-11-2018، نووسراوێکمان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کرد و داوامان لێکردن لە بودجەی فریاکەوتن بەشێک بۆ ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان تەرخانبکرێت کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە،داواشمان لە قایمقامییەتی ههر سێ قەزای (سۆران و چۆمان و رواندز) کرد دەرخستەیەکی سەرەتایی زیانەکانمان بۆ بکەن، دەرخستەکەیان بۆ ناردین، ئێمەش بۆ وەزارەتی داراییمان نارد، دوو جاریش بە زارەکی وەزیری داراییمان گوتووە پارەکە دواکەوتووە و لای ئێوەیە،ناکرێ بڵێن بودجە ماوە یان نەماوە، چونکە ئەمە لە بودجەی فریاکەوتنە و هەموو کات و ساتێک پارەکە ئامادەیە، ئێستاش بڕیارەکە لای وەزارەتی دارایی ماوە بۆ خەرجکردنی.
ناوبراو وتیشی:سەرەڕای ئەوە لە دەرەوەی یاسای بودجە توانیمان 16 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین، ئومێد دەکەین سەرەڕای ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی بۆیان دابین دەکات، ناوچەکانی سۆران و چۆمان و رواندز لەو 16 ملیار دینارەش بەشێکیان هەبێت".
لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو، بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و بەخوڕ، لافاوێکی گەورە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی گرتەوە، لافاوەکە بەتایبەت لە سنووری قەزاکانی سۆران و چۆمان و رواندز زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و دەیان ماڵی هاونیشتمانیان و دەیان پڕۆژە زەرەرمەندبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.