Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 11:22

21 هاووڵاتی ئێزیدی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگارکران

به‌ كه‌سوكاریان شادبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


21 هاووڵاتی ئێزیدی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكران گه‌رانه‌وه‌ ناو كه‌س و كاری خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

حسێن قائیدی‌، به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ دهۆكی‌ بۆ كاروباری‌ رفێندراوه‌كان به‌ كوردستان تیڤی راگویاند: ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 21 هاووڵاتی ئێزیدی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگاركران، 18 منداڵ و سێ ژن پێكهاوون، به‌ كه‌سوكاریان شادبوونه‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن .

كه‌سوكاری ئێزیدیان خۆشحاڵی خۆیان به‌ ئازادكردنی به‌و 21 هاووڵاتیه‌ ده‌ربڕی، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوونیان داواكارن ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ ماون له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازاد بكرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.