لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت بەگومانی كوشتنی گەنجێكی تەمەن 29ساڵ سێ كەسیان دەستگیركرد .
ڕاشیدهگهیهنن ، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 21ی شوباتی 2019، لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا‌و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد و هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد سێ كەسیان بە گومانی كوشتنی ئەو گەنجە دەستگیركرد .
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ج ، م ، س – ب ، م ، س و ی ، ح ، م ) بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆَڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.