له ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان باوك و كوڕێك له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كچێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ دوو فیشه‌كی به‌ر ده‌كه‌وێت و به هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات
(م، ح، م) شایه‌تحاڵ و خزمی له پێشی كاڵێ به‌م جۆره باسی له خۆكردنه قوربانی كاڵێ بۆ باوكی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی كرد: كاڵێ كچێكی گیانفیدا و له‌خۆبوورده بوو، پێچه‌وانه‌ی براكه‌ی كه كوڕێكی سه‌ڕه‌ڕۆ و شه‌ڕانی بوو، شه‌وی هه‌ینی براكه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی ده‌یكاته ده‌مه‌قاڵی و دواتر ده‌رده‌چێته ده‌ره‌وه، نزیك به كاتژمێر 1:40 خوله‌كی شه‌و دێته ماڵه‌وه و ده‌یكات به شه‌ڕ و به چه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر باوكی و ماڵه‌وه‌یان، دواتر ده‌یه‌وێت باوكی بكوژێت و چه‌كه‌كه‌ی به‌ره‌و ڕووی باوكی ڕاده‌كێشێت، كاتێكیش كاڵێ ده‌بینێت براكه‌ی خه‌ریكه باوكی ده‌كوژێت، به خێرایی خۆی ده‌خاته به‌ر باوكی و دوو فیشه‌كی به‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه له ڕاگه‌ێندراوێكدا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 2 ی به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی ته‌رمی كچێك به كوژراوی هێنرایه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له چه‌مچه‌ماڵ كه دوو فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه بووه.
پۆلیسی شاره‌كه‌ش له باره‌ی مه‌رگی كاڵێوه ده‌ڵێت: به گوته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی كاڵێ به ده‌ستی براكه‌ی كوژراوه و بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ناوی ته‌واوی "كاڵێ ناسیح محه‌مه‌د" و له‌دایكبووی ساڵی 1990 ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه و به‌ری به‌یانی هه‌ینی به ده‌ستی براكه‌ی كوژراوه.
(س، ب) هاوڕێی كاڵێ به گریانه‌وه به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: من شۆك بووم باوه‌ڕ به مه‌رگی كاڵێ ناكه‌م، ئاخر ئه‌و زیانی بۆ كه‌س نه‌بوو، هه‌میشه هیوا به‌خش بوو بۆ هه‌موومان، هیچ كات خه‌نده له‌سه‌ر لێوانی بزر نه‌ده‌بوو، به‌ڵام به داخه‌وه بۆ ڕزگاركردنی گیانی باوكی گیانی خۆی كرده قوربانی.
شایه‌نی باسه كاڵێ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی بووه و ده‌رچووی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌شی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونناسی بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.