رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له پلانیدایه پیتێنه‌ری ناوه‌كی به سعوودیه بفرۆشێت كه له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كارده‌هێنرێت.
رۆژنامه‌كه هه‌واڵێكی نیكۆلاس كریستۆفی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه ره‌نگه گه‌وره راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جارید كوشنه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه له‌گه‌ڵ شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان باسی له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی سعوودیه و هاوكاری ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه كردبێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ كه داوای داماڵینی كۆریای باكوور و ئێران ده‌كات له چه‌كی ئه‌تۆمی هاوكاری سعوودیه ده‌كات له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له پلانیدایه پیتێنه‌ری ناوه‌كی به سعوودیه بفرۆشێت كه له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كارده‌هێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.