ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆبووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ‌ی په‌رله‌ماندا، ناوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كان بۆ لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان پێشكه‌ش به سه‌ۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێـت.
ئاشكراشی كرد: رۆژی چوارشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، په‌رله‌مان بۆ متمانه به‌خشین به‌و لێژنانه كۆده‌بێـته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.