نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه : نرخی عه‌مره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه دیاری ناكرێت، به‌ڵكو كێبڕكێی كۆمپانیاكان ئه‌و نرخه دیاری ده‌كات، به‌گشتیش له ئه‌مساڵدا نرخی عه‌مره له‌چاو ساڵانی پێشووتر كه‌متره.
گوتیشی: ھۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی عه‌مره له ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌یه نزیكه‌ی 700 بۆ 800 كۆمپانیا له سعوودیه دامه‌زراون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ئه‌وانیش ھه‌ریه‌كێكیان بۆیان ھه‌یه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی پێنج كۆمپانیا گرێبه‌ست بكه‌ن.
ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌شی گوت كه ھۆكاری دیكه‌ش له پشت كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گه‌شتی عه‌مره‌یه و گوتی: "داشكاندنی نرخه‌كان بۆ راكێشانی گه‌شتیار و خه‌ڵكی زیاتره بۆ گه‌شتی عه‌مره، كردنه‌وه‌ی ھێڵی ئاسمانی، ناس سعوودیه و ھه‌روه‌ھا كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان خۆیانه وایكردووه له ئه‌مساڵدا نرخ له‌چاو ساڵانی تر كه‌متر بێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكرد كه ساڵانه له ھه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 19 بۆ 20 ھه‌زار كه‌س گه‌شتی عه‌مره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ھه‌روه‌ھا نزیكه‌ی 100 كۆمپانیا له ھه‌رێمی كوردستان حاجی ده‌گوازنه‌وه.
له‌ئه‌مساڵدا نرخی عه‌مره به‌گشتی دابه‌زیوه به‌رارود له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، واته نزیكه‌ی 200 بۆ 250 دۆلار له‌چاو ساڵانی تر كه‌متر بووه و نرخی گه‌شتی عه‌مره له‌ئه‌مساڵدا، گه‌یشتووه‌ته 700 بۆ 750 دۆلار له كاتێكدا له ساڵانی پێشوو نرخی ئه‌و گه‌شته له‌نێوان 900 بۆ 950 دۆلار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.