له قه‌زای سه‌یدسادقی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی دایكێك لانكه‌ی (بێشكه‌ی) منداڵه‌كانی خۆی ده‌سووتێنێت.
كارزان ڕه‌شید، كه وێنه‌كانی چركاندووه و له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی گوتی: كاتێك ئه‌و دیمه‌نه‌م بینی زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام، هه‌ر بۆیه خێرا كامێراكه‌م ده‌رهینا و ئه‌و وێنانه‌م چركاند.
گوتیشی: به بینینی ئه‌و دیمه‌نه هه‌ستم كرد جوانییه‌كان بوون به خۆڵه‌مێش چونكه یه‌كه‌م بێشكه‌ی ژیانی مرۆڤ جا به هه‌ر هۆكارێك بووبێت له لایه‌ن دایكێكه‌وه سووتێنرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ سووتانی بێشكه‌ی منداڵیمان، خۆڵه مێش بوو به ده‌ردو دڵی هه‌زاره‌ها كه‌سی سه‌رده‌می جیلی ئاڵتونی كرد به ئازار.
له باره‌ی سووتانی بێشكه‌ی منداڵه‌كه‌وه كارزان ڕه‌شید گوتی: دایكه‌كه پێی گوتم چه‌ند منداڵێكم له‌و بێشكهیهدا گه‌وره كردووه و ئێستاش كه منداڵه‌كان گه‌وره بوون و ئیتر پێویستیم به‌و بێشكهیه نه‌ماوه و منداڵێكی تریشم نابێت تا بیكه‌م به لانكه‌ی ئه‌ویش هه‌ر بۆیه به ده‌سته‌كانی خۆم سووتاندم.
كارزان گوتیشی: كاتێك وه‌فا و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و ویژدان و سیله‌ی ڕه‌حم نه‌ما، با بێشكهكهش بسووتێت و نه‌مێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.