ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری دارایی كرد و به‌دواداچوونمان بۆ كرد، ئه‌ویش باسی له‌وه كرد كه ھێشتا یاسای نوێی بودجه جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی ره‌وانه كراوه به‌پێی یاسای كۆن بووه، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا به‌پێی یاسای نوێ پشكی ھه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
ناسر ھه‌ركی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه: وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق نووسراوێكی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كردووه و تێیدا داوای لێ كردووه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان ٦٨ملیار دینار زیاد بكه‌ن، كه پشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و بۆ مووچه ره‌وانه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ھه‌ر له‌م مانگه‌وه ده‌ست به خه‌رجكردنی بكرێت و مووچه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه بكرێت.
گوتیشی: له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌غدا له مانگی ڕابردوودا ٣١٧ملیار دیناری بۆ ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه كردووه، پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری دارایی كرد و به‌دواداچوونمان بۆ كرد، ئه‌ویش باسی له‌وه كرد كه ھێشتا یاسای نوێی بودجه جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی ره‌وانه كراوه به‌پێی یاسای كۆن بووه، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا به‌پێی یاسای نوێ پشكی ھه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.