پۆلیسی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: شه‌وی رابردوو كاتژمێر (8:45) خولهك پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی هاوكاری، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پشتیوانی دوو به ناوی (فرهاد ابراهیم اسماعیل)، ته‌مه‌ن (43)ساڵ كوژراوه.
پۆلیس ده‌شڵێت: دوای رووداوه‌كه ، ته‌رمه‌كه ههڵگیراوتهوهو ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كراوه، هاوكات په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م ڕووداوه كرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به هۆكاری ڕاستی ڕووداوه‌كه ، له‌لایه‌ن داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ بكه‌رانی تاوانه‌كه به پێی مادده (٤۰٦) له یاسای سزادان ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.