كڕین و چاندنی دره‌خت سه‌رمایه‌یه‌كی درێژخایه‌نه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌رمایه‌گوزارییه چه‌نده ده‌توانێ سه‌ركه‌وتووبێت، گرێدراوه به جۆری دره‌خت و شوێنی چاندن و چۆنێتی چاودێریكردنی پێگه‌یاندنی دره‌خته‌كه‌یه چ له كاتی چاندن و چ له پاش چاندنی.
باشترین كات بۆ چاندنی دره‌خت :
باشترین كات بۆ چاندنی دره‌خت، كاتی خه‌وی دره‌خته، واته یا له وه‌رزی پایز دوای گه‌ڵاڕێزان یان له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار به‌ر له‌چرۆی دره‌خت. له‌م كاته‌دا ئاو و هه‌وا فێنكه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌گی دره‌خته‌كان به‌ر له بارانی به‌هاریی و هه‌وای گه‌رمی هاوین له شوێنێكی نوێ جێگیر ببن و ره‌گه‌كانی زۆر به باشی به خاكدا رۆبچێ. بۆ دره‌خته‌كانی ناوماڵ له‌ناو گوڵدانهكاندا ده‌توانیت له ته‌واوی ساڵدا بچێنێت، به مه‌رجێك چاودێرییه‌كی باشی بكه‌یت و له ئاو و هه‌وایه‌كی مامناوهنددابێت.

ئه‌م نۆ هه‌نگاوه ساده‌یه به سه‌رنجه‌وه جێبه‌جێ بكه، تاوه‌كو ئه‌و دره‌خته‌ی ده‌یگوازیته‌وه شوێنێكی نوێ به خێرایی گه‌شه بكات و جێگیر ببێت.
ئاگاداربه به‌ر له چاندنی دره‌خت، دڵنیابه ته‌واوی پێداویستی بۆ چاندنی دره‌خت ئاماده و سازه.
یه‌كه‌م: تۆپی ره‌گ و ریشه‌ی دره‌خته‌كه بپشكنه:
تۆپی دره‌خت سه‌رچاوه‌ی ره‌گ و قه‌دی دره‌خته. ئه‌م به‌شه به‌ر له چاندن شایه‌نی تێڕوانینه، ده‌بینی به‌شێك خۆڵی پێوه‌یه لێیدهكهینهوه.
دووه‌م: چاڵێكی كه‌م قووڵ هه‌ڵده‌كه‌نین:
چاڵێك ده‌بێت ٢ تا ٣ به‌رانبه‌ر تۆپی ریشه‌ی درهختهكهبێت. به‌ڵام له ئاستێكدا بێت تۆپی ریشهكه له خاكدا دابپۆشێ، هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێكی پان و به‌رین باشه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گی دره‌خته‌كه باشتر بتوانێ گه‌شه بكات.
سێیه‌م: ئه‌و نایلۆن و لاستیكه‌ی به ریشه‌ی رهگهكهوه هه‌یه، لێیبكهینهوه.

چواره‌م: دره‌خته‌كه له قووڵاییه‌كی گونجاو‌دا جێبكه‌ینه‌وه:
قووڵاییه‌كی گونجاو بۆ ریشه‌ی دره‌خته‌كه له‌به‌رچاو بگرین، به‌جۆرێك كه ٣٠ سانتیمه‌ر كه‌وتبێته قووڵاییه‌وه، ئه‌گه‌ر زیاتر بێت ئه‌وه ره‌گ و ریشه‌ی نوێ ناتوانێ به باشی گه‌شه بكات و دووچاری كه‌می ئۆكسجین ده‌بێته‌وه. له خاكی وشك و كهمئاودا ده‌بێت دره‌خته‌كه ٥ تا ٧.٥ سانتیمه‌تر به‌رزتربێت له نزمی كرداری چاندنه‌وه، كاتێك دره‌خته له چاڵێكدا ده‌چێنین، له چوارده‌وره‌كه‌ی زیاتر هه‌ڵكۆڵین بۆ ریشه‌كه‌ی نه‌ك له رووی قهدهكهیهوه.
پێنجه‌م: دره‌خته‌كه له چاڵه‌كه‌دا جێگیر بكه‌ین:
به‌رله‌وه‌ی چاڵه‌كه پڕبكه‌ینه‌وه له خۆڵ، داوا له كه‌سێك بكه‌ین تا بڕوانێت كه دره‌خته‌كه رێك و جێگیر وه‌ستاوه، چونكه كاتێك دره‌خته‌كه چێندرا ئه‌وا سه‌خت و دژوار ده‌بێت جووڵاندنی.
شه‌شه‌م: چاڵه‌كه له‌سه‌رخۆ پڕ بكه‌ره‌وه، به‌ڵام به رێكوپێكی:
با خۆڵه‌كه له پاڵ ره‌گ و ریشهكهیدا بێت، ره‌گ و ریشهكه به هیچ شتێكه‌وه نه‌به‌سترابێت و ته‌نها به خۆڵ دابپۆشرێت تا به ئاسانی به‌بێ به‌ربه‌ست گه‌شه بكات. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چاڵه‌كه پڕبكه‌ینه‌وه تا هه‌وای زیاده‌ی ناوچاڵهكه نه‌مێنێت، چونكه له‌وانه‌یه ببێته خۆی وشكبوونی ره‌گ و ریشه‌ی دره‌خته‌كه. دواتر به ئاودانی بنی دره‌خته‌كه بۆشایی ناو چاڵه‌كه مه‌هێڵنه‌وه، هیچ پهیینێكی پێ مه‌ده.
حه‌وته‌م: له ته‌نیشتی دره‌خته‌كه دوو دار دابنێ:
دانانی ئه‌م دوو داره بۆ را‌گرتن و جێگیركردنی دره‌خته‌كه‌یه، هه‌رچه‌نده تۆژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو داره نه‌بن باشتره بۆ ره‌گ و ریشه‌ی دره‌خته‌كان، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی كه ره‌شه‌با و بای خێرا بوونی هه‌یه پێویسته هه‌بن. دوای یه‌ك ساڵ له چاندنی دره‌خته‌كه و گه‌شه‌ی ره‌گ و ریشه‌كه‌ی، ده‌توانن ئه‌و دوو داره لابده‌ن كه وه‌ك راگرێك و پاڵپشتییه‌ك هه‌بووه بۆ دره‌خته‌كه.

هه‌شته‌م: چوارده‌وری دره‌خته‌كه به ماڵچ دابپۆشه:
ماڵچ جۆرێك مادده‌یه كه ده‌خرێته بن دره‌خته‌وه و خاكی دره‌خته‌كه له شێ و گه‌رما و ساردی و گیای زیاده ده‌پارێزێت، بنی دره‌خته‌كه به ٢.٥ تا ٥ سانتیمه‌تر به ماڵچ دابپۆشه له‌وه‌نده زیاتر زیانی ده‌بێت بۆ دره‌خته‌كه.
نۆیه‌م: چاودێری زیاتری دره‌خته‌كه بكه:
خاكی دره‌خته‌كه با هه‌میشه ته‌ڕ بێت، به‌ڵام ئاوی زیاتر مه‌ده، لانیكه‌م هه‌فتانه رۆژی جارێك ئاوی بده، به‌ڵام له رۆژانی گه‌رم و ره‌شه‌با رۆژانه ئاوی بده، تا ناوه‌ڕاستی پایز، ئیدی له‌وه و پاش كه‌متر پێویستی به ئاو هه‌یه.
سه‌رچاوه/دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.