له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 2 تۆمه‌تباری به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیان ڕاگه‌یاند
پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت دوای ئەوەی ڕۆژی 24-2-2019، كۆمپانیایەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە لەناحیەی تانجەرۆ ئامێرێكی پشكنینی نەوت و بەنزینی لێدزراوە كە بڕەكەی بە (120بۆ 130)هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكرد.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن دوای وەرگرتنی تۆماری چەند كامێرایەكی چاودێری و بەدواداچونی هێزەكانی پۆلیس، توانرا بەیانی ئەمڕۆ دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی دەستگیربكرێن.
راشیده‌گه‌یه‌نن لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (س ، م ،ع و ع ، ر ، ع ) بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەشدا دانانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە كە ئەم ئامێرەیان لەو كۆمپانیایە دزیوەو لەشاری هەمەدانی وڵاتی ئێران فرۆشتویانە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.