دوێنێ شه‌ممه 2019/3/2 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له باره‌گه‌ى خۆى له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى ده‌ركرد:
1- دواى كۆتایی هاتنى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان وه‌رزى 2018/2019، گواستنه‌وه‌ى یاریزانان به ده‌ستبه‌رداربوون (استغناء) ده‌بێت.
2- داوا له نوێنه‌رانى یانه‌كانى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2019/3/9 له كاتژمێر 11:00 ـى پێشنیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
3- داوا له نوێنه‌رانى یانه‌كانى خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2019/3/9 له كاتژمێر 11:00 ـى پێشنیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
4- په‌ڵپى یانه‌ى مه‌خموور له‌سه‌ر هه‌ردوو یاریزانى یانه‌ى سێمێڵ (سه‌فوان نایف) ژماره 1 و (مه‌حموود عه‌بدولسه‌لام) ژماره 5 خوێندرایه‌وه و به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه و وردبینى بڕیاردرا به:
(بانگهێشتكردنى هه‌ردوو یاریزانى ناوبراو و نوێنه‌رى هه‌ردوو یانه‌ى مه‌خموور و سێمێڵ، بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له رۆژى شه‌ممه 2019/3/9 كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ).
5- بڕیاردرا به راگرتنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست (محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن) بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ، كه یارى نێوان برایه‌تى و ده‌ربه‌ندیخانى له خولى نایابى كوردستان بهرێوهبردبوو، ئه‌مه‌یش به هۆى هه‌ڵه‌كانى له یارییهكە و ههژمارنهكردنى گۆڵێكى دروست بۆ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، ناوبراو بۆى نییه له‌م وه‌رزه یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان به‌رێوه ببات.
6- له یارى نێوان برایه‌تى و ده‌ربه‌ندیخان له خولى نایابى كوردستان، به هۆى دووباره كردنه‌وه‌ى له نانه‌وه‌ى كێشه و گرفت و هێرشكردنه سه‌ر ناوبژیوانى یارییه‌كه له لایه‌ن (عادل محه‌ممه‌د) سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپی پێی یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جارێكى تریش ئاگادار كراوه‌ته‌وه بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو به ئاماده‌نه‌بوونى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى بۆ دوو یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
7- بڕیاردرا له داهاتوو سزاى را‌گرتن و دارایی ناوبژیوانان بدرێت و بڵاویش بكرێته‌وه، له ئه‌گه‌رى هه‌ڵه و كه‌موكوڕییان له به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كان.
8- له یارى نێوان شێروانه و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له خولى نایابى كوردستان، به هۆى ژماردنى لێدانى سزا بۆ یانه‌ى شێروانه و دواتر پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له بڕیاره‌كه، بڕیاردرا به راگرتنى سێ هه‌فته بۆ هه‌ریه‌ك له (یوسف سه‌عید) ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست و (ئه‌میر داود) یاریده‌ده‌رى ناوبژیوان.
9- به هۆى كۆنترۆڵ نه‌كردنى هانده‌رانیان، ئاگادارى كۆتایی یانه‌ى شێروانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته شوێنى چوونه ژووره‌وه و ده‌ره‌وه‌ى ناوبژیوان به جوانى كۆنترۆڵ بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه تووشى سزاى قورس ده‌بن.
10- له یارى نێوان قه‌ڵادزێ و به‌ختیارى له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، به هۆى ده‌ركردن و هێرشكردنه سه‌ر ناوبژیوانى یارییه‌كه له لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى به‌ختیارى (گۆران نه‌جمه‌ددین) ژماره 21 بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى هه‌ر چالاكییه‌كى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان سزاكه ده‌ست پێده‌كات.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
11- ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى یارى و ناوبژیوانانى چواره‌م ده‌كه‌ینه‌وه، پێش ده‌ستپێكردنى یارى له هه‌موو چالاكییه‌كى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، پشكنین بۆ درێسى یاریزانان بكرێت، كه ده‌بێت لۆگۆى یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌سه‌ر قۆڵى راستى یاریزانان هه‌بێت و به روونى دیار بێت.
12- له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پێشخستنى وه‌رزشى ئافره‌تان، بڕیاردرا یارییه‌كانى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 به دوو قۆناغ (چوون و هاتن) ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ده‌رفه‌ت به یانه و یاریزانه‌كان بدرێت و ژماره‌ى یارییه‌كان زیاتر بێت.
13- بریاردرا چالاكى فێرگه‌كانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 به به‌شدارى (60) یانه و ناوه‌ندى وه‌رزشى، كه مۆڵه‌تى فه‌رمییان هه‌یه به‌رێوه بچێت.
14- ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و فێرگانهى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له خواره‌وه ناویان هاتووه، رۆژى شه‌ممه 2019/3/9 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و، راكێشانى تیروپشكى پاڵه‌وانیه‌تى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، نوێنه‌ریان له باره‌گه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
فێرگه و ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كانى تۆپی پێ ئه‌مانه‌ن:
• هه‌ولێر: (یانه‌ى جیهان، یانه‌ى كۆیه، یانه‌ى زانكۆى جیهان، یانه‌ى پیشه‌سازى، یانه‌ى نیشتیمان، یانه‌ى قه‌ڵا، یانه‌ى ئاڵا، ناوه‌ندى شاوێس، ناوه‌ندى بنه‌سڵاوه، ناوه‌ندى به‌حركه و فێرگه‌ى فاستلینك)
• دهۆك: (یانه‌ى دهۆك، یانه‌ى گاره و فێرگه‌ى تۆپی پێی پێرس).
• كه‌ركووك: (یانه‌ى كه‌ركووك، یانه‌ى سۆلاڤ، یانه‌ى سه‌وره، یانه‌ى ئه‌خا، یانه‌ى شۆریجه، یانه‌ى خاك، یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و ناوه‌ندى شۆرش).
• سلێمانى: (یانه‌ى ئاشتى، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، یانه‌ى سیروانى نوێ، یانه‌ى به‌ختیارى، یانه‌ى بازیان، یانه‌ى قه‌ره‌داغ، رێكخراوى وه‌رزشى چیا و فێرگه‌ى شه‌هید ئاوات).
• هه‌ڵه‌بجه: (یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه، یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور، یانه‌ى پێنجوێن، یانه‌ى سه‌یدسادق، فێرگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، فێرگه‌ى بڕیار، فێرگه‌ى نه‌ورۆز، فێرگەی ڕاستی، فێرگه‌ى ره‌وا، فێرگه‌ى زانكۆ، قوتابخانه‌ى تۆپی پێی ئاسۆ و فێرگه‌ى شار).
• گه‌رمیان و ده‌ورووبه‌رى: (یانه‌ى شێروانه، یانه‌ى رزگارى، یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، یانه‌ى جه‌له‌ولا، یانه‌ى خانه‌قین، یانه‌ى كفرى، فێرگەی کەلار، فێرگه‌ى لاوانى ده‌ربه‌ندیخان (منداڵپارێز).
• رانیه و ده‌ورووبه‌رى: (یانه‌ى رانیه، یانه‌ى پیره‌مه‌گروون، یانه‌ى ده‌روازه، یانه‌ى قه‌ڵادزێ، یانه‌ى ته‌ق ته‌ق، قوتابخانه‌ى تۆپی پێی هیوا، فێرگه‌ى حاجیاوه، ناوه‌ندى رانیه و ناوه‌ندى قه‌ڵادزێ).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.