Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 12:13

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی دەڤەری سیدەکان تۆپباران دەکەن

هاووڵاتیان گوندەکەیان جێدەهێڵن
کوردستان TV
#7
100%


پ - مه‌هدی داود.. چەند خولەلەکێک لەمەوبەر تۆپخانەکانی سوپایی تورکیا گوندی ناومێرگانیان لەسنوری دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان تۆپباران کرد.

قاسم سەلیم موختاری گوندی ناو مێرگان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند کە چەند خولەکێک لەمەوبەر سوپای تورکیا پتر لە 5 گولەتۆپی ئاراستەی نیو گوندی ناومیرگان کرد و گوللە تۆپەکان بەنیو  خانوو ئاوایی گوندەکە کەوتون موختاری  ئەو گوندە گوتی سەرەرایی ترس و دلەڕاوکێی زۆر، بەڵام خۆش بەختانە تۆنبارانەكە هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتوتەوە لەترسی تۆپبارانەکەش هاووڵاتیان گوندەکەیان جێدەهێڵن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.