بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران ده‌ستگیركردنی 20 كه‌سی به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاند.
لەدوومانگی سەرەتای ئەم ساڵ چەندین مادەی موخەدەرات لەسۆران دەستی بەسەر داگیراوە.
بنەکەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سۆران لەڕاگەیندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، ئاشکرای ده‌كات لە 2 مانگى سەرەتای ساڵى 2019 توانیویانە 20 تۆمەتبار لەسەر کڕین و فرۆشتن و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و حەبى هۆشبەر دەستگیر بکەن.
لە ئەنجامى دەستگیر کردنى تۆمەتباران توانرا دەست بگیرێت بە سەر چەندین جۆر لە ماددەى هۆشبەرى هێرویین،تریاک،حەشیش و حەبى هۆشبەر.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دواى دەستگیر کردنیان و تەواوبوونى لێکۆلینەوەى سەرەتایى، تۆمەتباران بە پێى ماددەى 14 مخدرات بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى خۆیان ڕەوانەى بەردەم بەڕێز دادوەرى لێکۆلینەوە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.