لهماوهی دوو مانگی سهرهتای ئهمساڵدا هۆبهی مادده هۆشبهرهکانی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 10 کهسیان به تۆمهتی بهکارهێنانی ماددهی هۆشبهر رادهستی دادگا کردووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوبەرایەتی ڕووبوڕوبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بڵاوکردووەتەوە "لەماوەی دوو مانگی یەكەمی ساڵی 2019 ھۆبەی ماددەھۆشبەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی 10 كەسیان بەتۆمەتی بەكار ھێنانی مادەی ھۆشبەر رادەستی دادگا كردووە لەئێستادا بەپێیی مادەی 14 كەتایبەتە بەمادەی ھۆشبەر بەندن و چاوەروانی دادوەرین بۆ سەپاندنی یاسا بەسەر تاوانباراندا.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا بەپێی ئەو ئامارانەی كەلەبەردەست ئێمەدان ڕێژەی بەكار ھێنەرانی مادەی ھۆشبەر بەراورد بەساڵی 2018 ڕێژەكە بۆ سێ ھێندە بەرز بۆتەوە لەشاری چەمچەماڵ و دەوروبەری ھۆشداری تەواو ئەدەین بەتەواوی ھاوڵاتیان لەبڵاوبوونەووی زیاتری مادەی ھۆشبەر دارووخانی گەنجانمان ئاگاداربن و رێگری تەواو بن و لەبوونی ھەر حاڵەتێكی لەو شێوەیە ھێزەكانمان ئاگادار بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.