بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و چۆنیه‌تی به‌شداری كردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری كردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه كۆببنه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.