ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4 ى 3 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت، لەگەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار لەکاتی دەرهێنانی نەوتی ڕەش سێ منداڵ دەکەونە نێو تەنکەرێکی گواستنەوەی نەوتی ڕەشەوە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس مەفرەزەکانی فریاکەوتن (104) ی کەلار گەیشتنە شوێنی ناوبراو هەرسێ منداڵەکەیان ڕزگارکرد
پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت، لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆکراوەو باری تەندروستیان جێگیرە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.