له‌ماوه‌ی حه‌فتاو دوو كاتژمێر یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ دووجار یاری كلاسیكۆی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسه‌لۆنا له‌قۆناغی پێش كۆتایی جامی شا و له‌یاری گه‌ری بیست‌و شه‌شی لالیگا دۆڕاند، دوابه‌دوای ئه‌و دوو شكسته ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆزی مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری پورتوگالی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ری هه‌ڵداوه به‌تایبه‌ت كه له‌ئێستادا ئه‌و ڕاهێنه‌ره په‌یوه‌ست نیه به‌هیچ یانه‌یه‌كی دیكه
لای خۆیه‌وه مۆرینیۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند خۆم به‌لاو ده‌زانم و ئاره‌زووی زۆرم هه‌یه بگه‌رێمه‌وه تا براوه‌ی نازناوێك بم، چونكه له‌وه‌ته‌ی هه‌ژده مانگه هیچ نازناوێكم به‌ده‌ست نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها مۆرینیۆ وتیشی پێشبینی ده‌كرێت رامۆن كالدیرۆنی سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید جارێكی دیكه ببێته‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه، ئه‌و كه‌سێكه شاره‌زایی ته‌واوی له‌یانه‌كه هه‌یه و زانیاری له‌من زیاتر هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی یانه‌كه
ده‌رباره‌ی ئاستی یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌یاری كلاسیكۆ ئه‌و ڕاهێنه‌ره وتی ئاستیان باش نه‌بوو و مایه‌ی دڵخۆشی نه‌بوون و نه‌یانتوانی به‌گیانێكی گه‌رم و گوره‌وه بڕۆنه نێو یاریگا، به‌ڵكو كاریگه‌ری دۆانی جامی شایان به‌سه‌ر دیاربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.