كۆسره‌ت ئازاد په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو پارت له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و چۆنیه‌تی به‌شداری كردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت و پرسى پارێزگاری كه‌ركوك و به‌غدا به‌شێكى دیكه‌ی خاڵه‌كانى نێو كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن
كۆسره‌ت ئازاد راشیگه‌یاند شاندی پارتى به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه
شانده‌كه‌ى یه‌كێتیش به‌سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.