لهراگهیاندراوێكدا لقى 11 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى 28 ساڵه‌ى ساڵیادی ڕاپه‌رین په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه كه‌تێیدا ڕایده‌گه‌ێنێت له‌یادی 28 ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ری و شكۆدرارۆهكهى 5 ى ئازاری 1991 گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ، رێكخستنه‌كانى ناو شار و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ، خه‌ڵكی شۆرشگێر و كورد په‌روه‌ری شاری رانیه و ده‌روازه‌ى راپه‌رین و ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ین
لقی 11ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌رانیه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و راپه‌رینه‌ى له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه به‌رنامه‌ى بۆ داڕێژراو ، سه‌ره‌تا له‌شاری رانیه بلێسه‌ى دا و دواتر هه‌موو كوردستانى گرته‌وه بهكهركوكی دڵی كوردستانیشه‌وه
ڕاشیدهگهیهنن ڕاستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كهئهندازیار و سه‌رپه‌رشتیاری ڕاپه‌رین جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى بوو كه‌ئه‌و كات سه‌رۆكى به‌ری كوردستانى بوو
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌ى لقی 11 ى رانیه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.