ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4 ى 3 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى سۆران ڕایده‌گه‌ێنێت
كاتژمێر 2:45 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ ئاگادار كراینه‌وه بەبوونی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ناو بازاڕ، دەستبەجێ تیمی ئامادەباشی بنكەكەیان گەیشتە شوێنی رووداوەكە.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، لە لایەن هاوڵاتییەك هەوڵی سووتاندنی بازاڕ دەدرا سەرەڕای سووتاندنی بازاڕ، رێگری لە تیمەكانی ئێمەش دەكرد لە كوژانەوەی ئاگرەكە، خۆشبەختانە لەلایەن تیمەكانی بنكەكەمان كەسەكە رادەستی پۆلیسی فریاكەوتن كرا و ئاگرەكەش بەزوویی كۆنترۆڵ كرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.