ماوه‌یه‌كی زۆره هاووڵاتیان و شوفێران داواكاریان خستوه‌ته به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی شه‌شی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ لابردنی بازنه‌ی یه‌كتربڕی ترافیك لایتی سەر شەقامی 100 مەتری لای نه‌خۆشخانەی رۆژئاوای هه‌ولێر، چونكه رۆژانه ئه‌م شوێنه به‌هۆی ئه‌و جه‌نجاڵیه زۆره‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی، رووداوی هاتووچۆی لێ دروست دەبوو.
بۆیه له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر و شاره‌وانی شه‌ش بڕیاردرا به هه‌ڵگرتنی بازنه‌ی یه‌كتربڕی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا.
هاوكات بڕیاردرا له جیاتی ئه‌م بازنه‌یه، به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری، نه‌خشه‌كی نوێی بۆ درووست بكرێت.
شۆڕش عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی 6ی هه‌ولێر بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ئەم بازنەیە ببوە هۆی دروستكردنی ئاستەنگێكی زۆری هاتووچۆ و جگه له‌وه به شێوه‌یه‌كی نائه‌ندازه‌یی دروست كرابوو ببوه هۆی تێكچوونی قیرتاوی شه‌قامه‌كه‌ش، بۆیه دواجار و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار توانرا ئه‌و بازنه‌یه هه‌ڵبگیرێ.
هه‌روه‌ها مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر كاكل گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هاتوچۆی رۆژئاوا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی 6ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین و خواستی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه رێگاكه به ته‌واوی ببێته چوون و هاتن وه‌كو ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر هه‌ڵگیرابوون وه‌كو چوارڕیانی عه‌داله و چوارڕیانی سی و دووی پارك

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.