به پێی زانیارییه‌كان كه له په‌یامنێرمان كۆسره‌ت ئازاد به ده‌ستمان گه‌یشتووه ، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر، یه‌كێتی بریاری داوه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ربگرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌یه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی په‌رله‌مان، بێجگه له فراكسیۆنی سه‌وز، گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و سه‌رۆكێكی كاتیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژارد تا په‌رله‌مان نه‌كه‌وێته بۆشایی یاساییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان جێگیری یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستكرا به دیار كردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و له‌ناویاندا لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ و دوای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی 4 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ست به‌كاربوونی هه‌ردوو جێگیره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، یه‌كێتی به‌بێ مه‌رج بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ش سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه حیزبه‌كه‌ی هیچ مه‌رجێكی بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌ت نییه و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.