Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 09:40

ئه‌ندامێکی دیکه‌ی خێزانه‌که‌ی شارۆچکه‌ی ئاکرێ گیانی له‌ ده‌ستدا

دوای تێپه‌ڕبوونی 8 ڕۆژ به‌سه‌ر مردنی دایك براكانی
کوردستان TV
#7
100%

دوای تێپه‌ڕبوونی 8 ڕۆژ به‌سه‌ر مردنی دایك و دوو كوڕه‌ دووانه‌كه‌ی به‌هۆی گڕگرتنی ماڵیان، ئه‌مڕۆ كوڕێكی دیكه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ ڕێكه‌وتی 25ی شوبات ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماڵی ئاواره‌یه‌كی موسڵ له‌ گه‌ره‌كی ئاڵه‌یی شاری ئاكرێ ڕوویدا و به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ دایكێك دوو منداڵی كه‌ دووانه‌ بوون ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و كوڕێكی تری هه‌مان خێزان به‌ سه‌ختی سووتا، ئه‌مڕۆش دوای تێپه‌ڕبوونی 8 ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی به‌رگری شارستانی ئاكرێش ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی زۆپای نه‌وته‌وه‌ بووه‌ و له‌كاتی تێكردنی نه‌وت، زۆپاكه‌ كڵپه‌ی كردووه‌ و ئه‌و ڕووداوه‌ نه‌خوازراو و كاره‌ساتباره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.