Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 09:39

وتەبێژی پارتی: هه‌موو هاووڵاتیه‌کی ئه‌م هه‌رێمه‌ چاوه‌رێی پێکهێنانی حکوومه‌ته‌

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پارتی و یه‌كێتی دوای رێككه‌وتن
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان  و كۆسرەت رەسوڵ عەلی ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتییان بۆ قۆناغی داهاتوو واژۆکرد.

دوابه‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌كه‌ لە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی و مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی رێكخرا، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: واژۆكردنی ئەم رێككەوتنە، هەنگاوێكی زۆر گرنگە، رێككه‌وتنێك ببێته‌ كاری هاوبه‌شمان بۆ ئێستا و ئاینده‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن زۆر زۆر گرنگه‌ هه‌نگاوێكی زۆر گرنگمان ناوه‌، سه‌رئه‌نجام، بەڵام عیبرەت لە جێبەجێكردنیدایە، بۆیە هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ كۆمیتەیەك پێكهێنراوە بۆ جێبەجێكردنی  ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مرۆ كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی هه‌موو خاڵه‌كانی له‌ نێویشیان په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هاووڵاتیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه‌ چاوه‌رێی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌.

لای خۆشیه‌وه‌ مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ رۆژێكی مێژوویی گرنگەو واژۆكردنی رێككەوتنەكەی نێوانیشمان، لەڕوانگەی بەخەمەوە بوونی ریزەكانی گەلی كوردە گوتیشی: ئه‌مرۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ یه‌كه‌وه‌ رێككه‌وتنامه‌یه‌كی سیاسی واژو ده‌كه‌ن، بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی.

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی گوتیشی: ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌هێزی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌ لایه‌نه‌ كانی دیكه‌ی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كه‌وه‌ حكومڕانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ شێوازێك بكه‌ین كه‌ له‌ ئاستی خواست و ویستی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌رێی ئه‌وه‌ن كه‌ حكوومه‌ت پێكبهێنرێت.

وتەبێژی پارتی جەختیشی لەسەر خستنەگەڕی هەوڵەكان كرد، بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵك و بەدیهێنانی ئەو دەستكەوتانەی تائێستا بەدینەهاتوون.

وتەبێژی پارتی گوتی: رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر بۆ ته‌باییه‌ بۆ یه‌كریزییه‌ بۆ پاراستنی خاكی نیشتمانه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه‌، هه‌وڵ و كۆششی هه‌ردوولا بكه‌وێته‌ گه‌ڕ بژێوی ژیانی خه‌ڵك باشتر بكرێت، پاڵپشتی حكوومه‌ت بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.