لە ناحیەى ڕزگارى سەر بە قەزاى خەباتی شارى هەولێر، قوتابخانەى "شنەباى ئاشتى"ـی بنەڕەتى کچان کە لە لایەن رێکخراوى شنەباى ژاپۆنییەوە دروست کرابوو، رۆژى دووشەممە 4/3/2019یى زایینى کرایەوە.
لە مەراسیمى کرانەوەکەدا کە دکتۆر پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەشدار عەبدولخالق بەرێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەرێوەبەرى پەروەردەى خەبات بەشداربوون، وەزیرى پەروەردە دڵخۆشى خۆى بە کردنەوەى قوتابخانەکە و خزمەتکردنى منداڵى پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕى و هیواى خواست کە مامۆستاکانى قوتابخانەى شنەباى ئاشتى دڵسۆزانە و خەمخۆرانە خزمەتى قوتابییەکانیان بکەن و سوپاسى حکومەتى ژاپۆنى کرد بۆ خزمەتەکانى لە بوارى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.