ئه‌مڕۆ كۆنسولخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له قودس و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له قودس كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گواستیه‌وه بۆ قودس، یه‌ك ده‌گرن.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووە "كۆنسولخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له قودس و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قودس ده‌بنه یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی و له چواری ئاداری 2019دا یه‌كده‌گرن. ئه‌و هه‌نگاوه له‌دوای ئه‌وه گیرایه به‌ر كه مایک پۆمپیۆ له 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2018دا رایگه‌یاند، هه‌ردوو نوێنه‌رایه‌تییه‌كه و تیمه‌كان یه‌كده‌گرن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئیدی ته‌واوی كاروباره دیپلۆماسییه‌كان له قودسه‌وه بهڕێدهكرین و كاره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاواش یه‌كه‌ی كاروباری فه‌ڵه‌ستین له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌ستۆی ده‌گرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه ئه‌و بڕیاره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی چالاكیی ده‌ركراوه و سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پێگه‌ی قودس گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.