Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 15:18

کۆمەڵگەیەکی گەورە و پێشکەوتوو لە قەزای خەبات کرایەوە

لە هەڵەبجەش گەورەترین کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە عێراق دەکرێتەوە
کوردستان TV
100%

پاش تەواوبوون و درووستکردنی لە لایەن ئاژنسی کویکای وڵاتی کۆریا، ئەمڕۆ دووشەممە (۲٠۱۹/۳/٤)ی زایینی قوتابخانەی نموونەیی خەبات لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەباتی شاری هەولێر کرایەوە.

پاش سروودی نیشتمانی وڵاتی کۆریا و هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی "پەروەردە بنەمای فێرکردن و پەرەسەندن و پێشخستنی هەر کۆمەڵگەیەکە و وڵاتی کۆریا زۆر باش لەمە تێگەیشتووە و هەر ئەمەش بوو کە ئەو وڵاتەی لە ساڵی شەستەکانەوە لە وڵاتێکی پاشکەوتوو بۆ یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتانی دونیا گۆڕی. ئێمە ڕێز لە هەوڵەکانیان دەگرین و دڵخۆشین کە لە سێکتەری پەروەردە بەردەوامن و خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش کردووە".

وەزیری پەروەردە باسی هەردوو پڕۆژە گەورەکەی کۆریای لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی "ئێمە کاتی خۆی بەردی بناغەی ئەم کۆمەڵگەیەمان لە ناحیەی تۆپزاوای کۆن و ڕزگاری نوێ دانا و گوتمان لە کردنەوەی لەگەڵتان بەشدار دەبین، و ئەمڕۆ بە سوپاس و شانازییەوە دەیکەینەوە کە هیوادارین خزمەتێکی بچووکی خەڵکە باش و نیشتمانپەروەر و زەحمەتکێشەکەی ئەم ناحیەیە بێت و ئومێدیشمان وایە مامۆستایان و كارگێڕی قوتابخانەکە بیپارێزن و سوود لە ئامێرە پێشکەوتووەکانی بگرن.

پشتیوان سادق مژدەی ئەوەشی دا کە ئەم پێنجشەممەیە لە پارێزگای هەڵەبجە گەورەترین کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە عێراق دەکرێتەوە کە لە لایەن وڵاتی کۆریاوە دروست کراوە.

دواتر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا گوتی "سوپاس بۆ وەزارەتی پەروەردە و وڵاتی کۆیکا کە خەمخۆرانە کار لەسەر پەروەردە لە کوردستان دەکەن. گرنگترین سەرچاوی کۆمەڵگاکان مرۆڤەکانن و پەروەردەش باشترین ڕێگەیە بۆ پەروەردەکردنیان".
نەوزاد هادی گوتی "کاتی خۆی کە تیپی زەیتوونە هاتە کوردستان سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێی گوتن کە کەرتی پەروەردەمان پێویستی بە هاوکاری هەیە و ئەوانیش بە گوتنی (ئێمە دۆستی ئێوەین)، خزمەتێکی گەورەی کوردستانیان کردووە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.