Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 09:40

لە ماوەی 20ی ساڵی رابردوو ئاوی دەریاچەی دوکان بەو رێژەیە بەرزنەبووەتەوە

هیچ زیانێك بە كەرتی گەشتیاری ناگەیەنێت
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت: ئاوی بەنداوه‌كه‌یان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوەو هاووڵاتییانیش دڵنیا دەكەینەوە زۆربوونی ئاو هیچ زیانێك بە كەرتی گەشتیاری ناگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە حەمە تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی 20 بۆ 30 ساڵی رابردووەوە ئاوی دەریاچەی دوكان بەو رێژەیە بەرز نەبووەتەوە و هەموو هەوڵێكیش دەدەین، ئەو ئاوە زۆرە زیان بە بەنداوەكە و پڕۆژە گەشتیارییەكانی ناوچەكە نەگەیەنێت.

ئەوەشی خستەڕوو: كەرتی گەشتیاری هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە و پێشبینیش دەكرێت لە ئەمساڵدا بەمەبەستنی گەشتكردن گەشتیارێكی زۆر روو لە دوكان بكات و پێش بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكە هاووڵاتییان و خاوەن پڕۆژە و زەوییەكانی سنوورەكە ئاگادار دەكەینەوە بۆ ئەوەی هیچ زیانێك بەر هاووڵاتییان نەكەوێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ساڵانی رابردوو به‌هۆی رێژه‌ی كه‌م بارانبارین و وشكه‌ساڵی ئاستی ئاو له‌ به‌نداوی دوكان دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرده‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.