Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 09:40

فەرمانگەی پاسپۆرت لە سۆران دەکرێتەوە

ئاسانكاریەكی باش دەبێت بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی
کوردستان TV
#7
100%


قائیمقامی سۆران ئاشكرایی دەكات "ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاری هەولێر، پێی ڕاگەیاندین كە ڕەزامەندی وەرگیراوە لەسەر كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە شاری سۆران.

كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران، به‌ ماڵپه‌ری زاری كرمانجی رایگه‌یاندووه‌: دوای هەوڵ و بەدواداچونێكی زۆر خۆشبەختانە ئەمڕۆ دووشەممە 4-3-2019 پارێزگاری هەولێر، پێی ڕاگەیاندین كە ڕەزامەندی وەرگیراوە لەسەركردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە شاری سۆران، به‌مه‌ش ئەوەش ئاسانكاریەكی باش دەبێت بۆ دانیشتوانی شارو شارۆچكەكانی دەڤەری سۆران.

قائیمقامی سۆران بەپێویستیشی دەزانێت، كە دەستخۆشی لەپارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی هەولێر و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ هەوڵ و ماندوبوونیان بۆ ئەو دەستكەوتە ئیدارییە لە دەڤەرەكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.