جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی به‌غدا، سه‌ردانێكی مەیدانیی ناحیه‌ی گوێڕ و ده‌وروبه‌رییان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق هاتووه، ئه‌مڕۆ 4ی3ی2019 د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی به‌غدا، سه‌ردانێكی میدانی ناحیه‌ی گوێڕ و ده‌ورووبه‌ریان كرد. له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوێی له داخوازی خه‌ڵكی ناوچه‌كه گرتوو به‌ڵێنی گه‌یاندنی داخوازییه‌كانیدا، به لایه‌نی جێبه‌جێكار له حكومه‌تی عێراقی.
د.به‌شیر ئاماژه‌ی دا به‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌رخان كراوه و رایگه‌یاند،له بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایه بڕی پێنج ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان هه‌ولێر گوێڕ ته‌رخان كراوه، هه‌روه‌ها بودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامێكی ناو شارۆچكه‌ی گوێریش له ناو له ناو بودجه‌ی ساڵی 2019ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌رخانكراوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بهڵێنیدا قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش پارێزگاری هه‌ولێر بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداربێت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی گوێر.
به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر گرنگی ناوچه‌كه، كه به درێژای مێژوو میدانی به‌رخۆدان بووه به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆر.
مه‌سعود نوری به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی گوێریش سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی و په‌رله‌مانتارانی یاوه‌ری كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌پێی پێویست هاوكاری پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی گوێری نه‌كردوه، ئه‌وه‌ی كراوه له ڕێگای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێره‌وه كراوه.
هه‌ر له چواچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی دیبه‌گه‌ی كرد بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌و گرفته‌كانیان. به‌رێوبه‌ری ئیداره‌ی كه‌مپی دیبه‌گه ئاماژه‌ی به كه‌مووكوڕی و پێداویستیه‌كانی كهپمهكهی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان به ناوی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه و ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كه گه‌یانده د. به‌شیر حه‌داد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه پێشتر گه‌یاندوویانه‌ته كه‌مپی دیبه‌گه.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد هه‌ندێك پێداویستی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌مپه‌كه دابه‌شكرد و به‌ڵێنیشی به ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه و ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كه دا، كه داخوازییه‌كانیان بگه‌یێنێته لایه‌نی جێبه‌جێكار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.