سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌رى كوردستان له ئادارى 1991 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌یادى 28 ساڵه‌ى راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان له‌ئادارى 1991، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كه‌سوكارى قوربانیانى ئه‌نفالكراوه‌كان و ته‌واوى چین و توێژه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و هێزى پێشمه‌رگه و هیزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌خه‌بات و خۆڕاگرییان و یهكههلوێستیى لایه‌نه سیاسییه‌كان چه‌خماخه‌ى راپه‌ڕین له‌شارى رانیه دهستیپێكردو به‌خێرایی بڵێسهكه ته‌واوى پارێزگا‌و شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستانی گرته‌وه بهبهڕزگاركردنى كه‌ركوك راپه‌ڕین تاجى سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌رنا.
راپه‌ڕین وێستگه‌یه‌كى مێژوویی گرنگه له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ى گه‌له‌كه‌مان و به‌رى ره‌نج و قوربانی و فیداكاریى جه‌ماوه‌رو هێزه سیاسییه‌كان بوو، به‌سه‌ركه‌وتنى راپه‌ڕین كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتى زاڵمانه‌ى رژێمى به‌عس و سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بكردن و گۆڕینى دیموگرافیی كوردستان هات .
راپه‌ڕین خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌مانى له‌قۆناغی شۆڕشگیرى بۆ قۆناغی حوكمڕانى و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گواسته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قۆناغه ناخۆشانه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌زموونى حوكمڕانیى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌وه، به‌ڵام كاروانى بیناكردن و گه‌شه‌ى ئابووری و پێشكه‌وتنى سیاسی و دیموكراسی و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له هه‌رێم به‌رده‌وام بوو. ئه‌مڕۆش له‌كاتێكدا عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكارى و پێشهاتى چاوهڕوانكراودان له‌هه‌موو كاتێك زیاتر میلله‌ته‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كانى پێویستییان بههاوخهباتیى سه‌رده‌مى راپه‌ڕین هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته سیاسی و ئابوورییه‌كان و باشتركردنى باروگوزه‌رانى هاووڵاتییان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌زرى شه‌هیدان و به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه ده‌ستوورییه‌كانمان له‌عێراقى فیدراڵ‌دا.
په‌رله‌مانی كوردستانیش خوازیاره له‌خولی پێنجه‌می كاركردنی خۆیدا، وێڕای جیاوازیی سیاسی، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به گیانی یه‌كترقبووڵكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا‌و سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی زیاتری دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنی كه‌لتووری دیموكراسی و دیالۆگ كاری په‌رله‌مانی بكه‌ن.
له‌یادی راپه‌ڕیندا سڵاوی تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان. سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى راپه‌ڕین و ته‌واوى شه‌هیدانى رێگاى رزگاریى كوردستان داده‌نوێنین، به‌رزو شه‌كاوه بێت ئاڵاى پیرۆزى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
5-3-2019

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.