لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 5 ى 3 ى 2019 ، کرێکارێک بەناوی ئه‌سعه‌د حوسێن عه‌زیز لەدایکبووی 1955 دانیشتووی گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار بەمەبەستی خاوێن کردنەوەی بیرێکی ئاو دەڕواتە نێو بیرێکەوە لەنێو باغی هاوڵاتیەک لە نێوان کەلار - ناحییەی ڕزگاری ، لەکاتی کارکردن‌دا لەنێو بیرەکە گیانی لەدەستدا
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوەو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلارکراوە و هۆکاری گیان لەدەستدانی نادیارە و پۆلیس چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکیە لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەوهاوڵاتیە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.