Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:03

وه‌زاره‌تى دارایی بڕیارێکی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌رکرد که‌ ئۆتۆمبێلی حکومیان لایه‌

وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕێنماییه‌كدا   كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی تایبه‌ت  بە فررۆشتنی ئۆتۆمبێل بە فەرمانبەران دەردەكات و لەماوەی 10 ساڵدا پارەكەیان لێوەردەگیرێتەوە.

ڕێنماییه‌كه‌ى دارایی كه‌ژماره‌ی 3 ى له‌سه‌ره‌ به‌واژۆی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات   ئەو فەرمانبەرانەی ئۆتۆمبێلی حكومی یان پێ‌ فرۆشراوە،  بڕی پاره‌كه‌ دەكرێتە پێشینە لەسەریان و بە 10 ساڵ و بەشێوەی 120 پشكی مانگانە و لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا لە مووچەكانیان دەبڕدرێت.

 هه‌روه‌ها له‌ڕێنماییه‌كه‌ی دارایی و ئابووری هه‌رێمدا هاتووه‌ ، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كەسین و دەنێردرێن بۆ لیژنەی باڵا بۆ فرۆشتیان، ئەگەر دواتر دەربكەوێت خەرجییان بۆ كراوە لەسەر خەزێنەی حكومەت، ئەگەر لیژنەی باڵا ڕەزامەند بوو لەسەر فرۆشتنیان، ئەوا قیستەکانیان كەمدەكرێتەوە بۆ 4 ساڵ و بەشێوەی 45 پشك (قیست)ی مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچدا لە مووچەكانیان دەبڕدرێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.