هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند دوای كه‌متر له 48 كاتژمێر توانیان بكوژى سه‌ره‌كى پێشمه‌رگه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كی هاوكاری ده‌ستگیر بكه‌ن
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ست خۆشى له‌بنكه‌ى پۆلیسى بنه‌سڵاوه و پۆلیسی قه‌زای ده‌شتى هه‌ولێر ده‌كات كه‌توانیویانه له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێر بكوژی سه‌ره‌كى پێشمه‌رگه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى هاوكاری هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن
مقه‌ده‌م فه‌رهاد عه‌زیز سه‌لیم ئەفسەر له بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە سەر بە پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ڕایگه‌یاند لە ماوەی کەمتر لە (٤٨) کاتژمێر بکوژی فه‌رهاد ئیبراهیم ئیسماعیل کە ڕێپێدراو بوو لە هێزەی پشتیوانی دوو دەستگیر بکەن
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئەو چەک و ئۆتۆمبێلەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە توانرا دەستی بەسەردابگیرێت، له‌ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دەکرێت
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند ، كاتژمێر (8:45)شه‌وى رابردوو پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه به بوونی ڕووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی هاوكاری، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پشتیوانی دوو به ناوی (فه‌رهاد ئیبراهیم ئیسماعیل)، ته‌مه‌ن (43)ساڵ كوژراوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.