Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 09:39

پاره‌ی سێی ساڵی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رج ده‌کرێت

پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم یەکلایی کرایەوە
کوردستان TV
#7
100%


لەبەغدا دادگای ڕەسافە بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی فرۆشتنی گه‌نمی سێ ساڵی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.

فارس حوسێن مه‌یاس، سه‌رۆكی رێكخراوی جوتیاران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند ئەمڕۆ دادگای ڕەسافە لە بەغدا بڕیارێکی گرنگیدا لەبارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانەوەدا بەپابەندکردنی حکومەتی عێراق بە سەرفکردنی پارەی گەنمی سەرجەم جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 5ی ئازار دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ره‌سافه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمدا به‌وه‌ی پێیوسته‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014،2015،2016 بدات.

بەوەش دەبێت لەدوای تێپەڕینی 30 رۆژ بەسەر دەرچوونی ئەو بڕیارەی دادگادا  حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بنێرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.