ساڵی 1991 هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان له دژی حكومهتی بهعس راپهرین، ئهمرۆ لە ڕانیە یادی 28 ساڵەی ڕاپەڕینی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دژی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس کرایەوە، چەندین چالاکی بەو بۆنەیەوە كرایهوه.
ئهمرۆ 2019/3/5 یادی راپهرینه مهزنهكهی ههرێمی كوردستانه، بەشێک لە دانیشتوانی قەزای ڕانییە بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک لە ڕانییە ساڵیادی راپەڕین دەکەنەوە و چەند چالاکییەکی هونەری و وەرزشی جیاجیا بهرێوهچوو.
کاتژمێر 9ی بەیانی، لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی راپەڕین، دوای داگیرساندنی پێنج مەشخەڵی ئاگر، وەک ئاماژەیەک بۆ یەکەم رۆژی راپەڕین، تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانرا و وتاری حکوومەت لە یادی 28 ساڵەی راپەڕین خوێندرایەوە.
رۆژی 5ی ئاداری ساڵی 1991 گەلی كوردستان ڕاپەڕینێكی سەرانسەرییان لە دژی دهسهڵاتی رژێمی بهعس، لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین دەست پێ كرد، دواتر ڕاپەڕینەكە ناوچەكانی قەڵادزێ و هەریر و چۆمان و ڕواندوز و مێرگەسۆر و كفری و چەند ناوچەیەكی تری لە باشووری كوردستان گرتەوە.
لە دهۆک و ناوچەکانی دەوروبەری لە 13 ی ئازاردا ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی 19ی هەمان مانگدا، هێزی پێشمەرگە و جەماوەی شارەکانی دیکە، سێ قۆڵەوە چوونە دەوروبەری شاری کەرکووک و لە 21ی ئازاردا ڕزگارکردنی تەواوی شارەکە ڕاگەیەندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.