Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:03

خەسرۆ گۆران: رێککەوتنی پارتى و یەکێتی دەستکەوتی زیاتر بۆ خه‌لکى کوردستان مسۆگەر دەکات

رێککەوتنی پارتى و یەکێتی لە 18 خاڵ پێکهاتووە
کوردستان TV
100%


خەسرۆ گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتى كوردستان، رایگەیاند" رێککەوتنی پارتى و یەکێتی، کە لە 18 خاڵ پێکهاتووە، دەستکەوتی زیاتر بۆ خه‌لكى کوردستان مسۆگەر دەکات.

خەسرۆ گۆران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا، هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنەکە، چەند لێژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی پێک دێن و پێش ئەوەی لێژنەکانیش دەستبەکاربن، دەبێ فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەنەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەولەویەتی رێککەوتنەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ”رێککەوتنەکە کاملە و هەمووی دەگرێتەوە“.

خەسرۆ گۆران جەختی لەوە کردووەتەوە، کە کێشەی پارێزگاری کەرکووک و وەزیری دادی عێراقیش  بەپێی رێککەوتنەکە چارەسەر دەکرێت و هەردوو پۆستەکە بۆ یەکێتی دەبێ، بەو مەرجەی کاندیدەکە ”ڕەزامەندی هەردوولا“ی لەسەر بێت.

رۆژی دووشەممە 4-3-2019، شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و دواتر نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، رێککەوتنی هه‌ردوولایان واژوو کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.