کونسوڵى ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، له داهاتوویهکی نزیکدا له ههرێم ڤیزای ئهلکترۆنی جێگهی ڤیزای کاغهز دهگرێتهوه.
مورتەزا عەبادی، سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر بهئاژانسی (میهر)ی ئێرانی، ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاپكردنی ڤیزای گەشتیارانی هەرێم بۆ ئێران لادەبرێت و ڤیزای ئەلكترۆنی جێگەی دەگرێتەوە، بۆیە ئەو كەسانەی ڤیزای ئەلكترۆنیان هەیە بێ ئەوەی ڤیزا لە پاسپۆرتەكەیان بدرێت، دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە سەردانی ئێران بكەن.
گوتیشی، هەوڵ دەدەن، كە ئەم سیستمە ئەلیكترۆنییە بۆ گەشتەكانی نەورۆزی ئەمساڵ جێبەجێ بكەن و بەوشێوەیەش قەرەباڵغی سەر سنوورەكان كەمتر دەبێتەوە.
سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕاشیگەیاندووە، بەلای ئێمەوە سەردانی گەشتیاران لە هەردوولاوە كارێكی زۆر باشە و دەبێتەهۆی پەیوەندی باشتر و قووڵتر، ئەم هەنگاوەش بۆ ئاسانكاری گەشتیارانە.
هاوكات پێشتر گەشتیاران ڤیزاى سەر پاسپۆرتیان وەردەگرت کە پێویستى دەکرد لە ڕێگاى کۆمپانیاکانەوە ڤیزا وەربگرن و دواى ماوەیەک وەڵام دەدرانەوە، بەڵام ڤیزاى ئەلیکترۆنى لە ڕێگاى ئۆنلاینەوە دەتوانرێت پێشکەشبکرێت و بۆ ماوەیەکى کەم وەربگیرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.