Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:55

سه‌باح به‌یتولا: له‌ ڕاپه‌ریندا خه‌لکى کوردستان سه‌لماندى که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌سلیمى ئیراده‌ى دوژمن نابێت

سه‌باح به‌یتولا: سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌كانى گه‌لى كورد له‌سه‌ر ده‌ستى پارتى و بارزانى بووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌باح به‌یتولا، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌پرسى لقى 9ى پارتى له‌ ئاكرێ له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تی ڤی، له‌باره‌ى سالیادى راپه‌رینى گه‌لى كوردو یه‌كهه‌لوێستى كورد له‌ قوناغه‌كانى داهاتوودا، رایگه‌یاند" راپه‌رین سه‌ركه‌وتنێكى هه‌ره‌ مه‌زنى خه‌باتى سیاسی گه‌لى كوردستان بووه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌كانى گه‌لى كورد له‌سه‌ر ده‌ستى پارتى دیموكراتى كوردستان و بارزانى نه‌مر هاتوونه‌ته‌ كایه‌وه‌.

وتیشى" ئه‌وه‌ى ئێستا به‌دى هاتووه‌، به‌رهه‌مى ڕاپه‌رین و خوێنى شه‌هیدانى كوردستان بووه‌، ئه‌گه‌ر هێزى خه‌لك و پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه راپه‌رین ده‌ستكه‌وتى نه‌ده‌بوو. وتىشى" له‌ راپه‌ریندا خه‌لكى كوردستان سه‌لماندى كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌سلیمى ئیراده‌ى دوژمن نابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.