Erbil 38°C ھەینی 04 ئەیلوول 01:10

رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی: ناکۆکییه‌کانی نێوان شای سعوودیه‌ و کوڕه‌که‌ی له‌ فراوانبووندایه‌

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی میسر
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ستیڤانی گیرشغاسته‌ر نووسراوه‌و باس له‌ ئاماژه‌كانی فراوانبوونی ناكۆكی نێوان سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه‌ و كوڕه‌كه‌ی ده‌كات .

ستیڤانی له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ناكۆكی فراوان له‌ نێوان سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان ، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێك بارودۆخی سیاسی له‌ هه‌فته‌كانی رابردوودا له‌ ئارادایه‌.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌مه‌ش روون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شا سه‌لمان له‌ گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی هاوڕا نییه‌ له‌جه‌نگی یه‌مه‌ن و كوژرانی جه‌مال خاشوقچی ، كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ، محه‌مه‌د بن سه‌لمانی له‌و دۆسییه‌یه‌ تۆمه‌تبار كردبوو.

هه‌روه‌ها ستیڤانی ده‌ڵێت: ناكۆكییه‌كانی نێوان شا سه‌لمان و كوڕه‌كه‌ی له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی میسر زیادی كردووه‌و راوێژكارانی له‌و باره‌یه‌وه‌ هۆشدارییان پێداوه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.