له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 6 ى 3 ى 2019 لە دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە،فەریق جمال محەمەد سەرۆكى هەیئەى ئەركان پێشوازیكرد لەفەرماندە و ڕاوێژكارانى (MLT) تیمى هەماهەنگى وزارى هێزەكانى هاوپەیمانان .
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت ، لەدیدارەكەدا،گرنگى پەیوەندییەكان و هەماهەنگیەكانى نیوان هێزەكانى هاوپەیمانان و وەزارەتى پێشمەرگە دووپات كرایەوەو بایەخدان بە هاوكارى و هەماهەنگى نیوانیان بەپێویست زانرا
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سەرۆكى ئەركان سوپاس و پێزانینى وەزارەتى پێشمەرگەى بۆ هاوكاریە لۆجستى و راهێنانە پیشیەكان دەربڕى كە تائێستا ئەو هاوكاریانە بۆ هێزەكانى پێشمەرگە بەردەوامە.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن لەبەرامبەردا فەرماندەى تیمى هەماهەنگى وزارى هێزەكانى هاوپەیمان ئامادەیى تەواوى دەربڕى بۆهەموو هاوكارى و هەماهەنگیەك لەنێوان خۆیان و وەزارەتى پێشمەرگە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.