هێزێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، له سنوری قه‌زای مه‌خمور و له‌كاتی رۆیشتنیان به‌ره‌و شاری موسڵ، ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه، ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23 پارتی دیموكراتی كوردستان، له قه‌ره‌چوغ به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له كاتی گه‌رانه‌وه‌یان له گوندی كه‌له‌شخانی نێوان مه‌خموور و قه‌راج ده‌كه‌ونه بۆرسه‌كانی چه‌كدارانی داعش زه‌برێكی گه‌وره له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه.
لای خۆشیه‌وه وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راست كردۆته‌وه ئه‌مشه‌و هێزه‌كانیان كه‌وتوونه‌ته بۆرسه‌یه‌كی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.
وته‌بیژی حه‌شد ئاماژه به‌وه ده‌كات ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراو و برینداربوونه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، 150 چه‌كداری حه‌شد بوونه و له‌كاتێكدا به‌ره‌و شاری موسڵ رۆیشتوون به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی كارتی زیره‌ك، له‌لایه‌ن داعشه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركووك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی ئوبلانس له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه كه‌وتوونه رێ بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رم و برینداری چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.